ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند لە گەڕەکی "ڕاستی"ی شاری هەولێر کەسێک هەوڵی ڕفاندنی دوو کچی داوە، بەڵام دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە لە گەڕەكی (ڕاستی) كەسێك بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایەی بێ ژمارە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن (7 ساڵ و 8 ساڵ) دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ بەدواداچوونيان كرد و توانییان لەسەر رێگای هەولێر – كەركوك، تۆمەتبارەكە بە ناوی (س.ع.ع) دەستگیر بكەن.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباری ناوبراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی (ڕاستی) كرا.