ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (3ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 589 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 7 توشبوو گیانى لەدەستداوە و بەوەش بەراورد بە ئامارەکانى دوێنێ ژمارەى توشبوون و گیان لەدەستدان داکشاوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٦٣)
١. پشکنین: (٩٥٩٢ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٥٨٩ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٧٩١ چاکبوون)
٤. مردن: (٧ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٩٠٤٣٣٢ (٦٦٢٥٧٤ هەولێر، ٤٥٧٥٢٣ سلێمانی، ٧٦٨٥٩٦ دهۆك، ١٥٦٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧١٨٧٣ (٥٣٢٥٣ هەولێر، ٥٤٨٦٠ سلێمانی، ٦٠٠٤٤ دهۆك، ٣٧١٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٨٦٢٤ (٤٩٥٧٨ هەولێر، ٤٨١٣٢ سلێمانی، ٥٧٤٦٠ دهۆك، ٣٤٥٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٩٤٧ (٢٥٠١ هەولێر، ٤٧٥٩ سلێمانی، ١٥٧٥ دهۆك، ١١٢ هەڵەبجە)
مردن ٤٣٠٢ (١١٧٤ هەولێر، ١٩٦٩ سلێمانی، ١٠٠٩ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی حوزەیران ٢٠٢١