گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندى دانوستانکارى هەرێم کۆبووەوە

2021.06.03 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندى دانوستانکارى هەرێم کۆبووەوە

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێم کۆبوەوە و تاوتوێى سەردان و کۆبوونەوەکانى شاندەکەیان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (3ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 3 ی حوزەیرانی 2021) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدرالی کۆبووەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.

 

ئەوەش رونکراوەتەوە،  شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم کە ڕێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە.

 

جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لەبەرامبەریشدا،  پێویستە حکومەتی فیدرالی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات .

 

هاوکات قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کردنەوەى پڕۆژەیەکى حکومەتى هەرێم لەمیانەى وتارێکدا ئاماژەى بەوە کرد، هەنگاوی باشمان ناوەو لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دارایی و نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر كۆبووینەتەوەو تونراوە هەنگاوی باش بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021 بنرێت و لەماوەیەكی كەمدا هیچ بەربەستێك نامێنێت بۆ ئەوەی بەغدا بودجەو پشكی هەرێم نەنێرێت.