گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد بن سەلمان: ئێران ڕێزی میوانە ژاپۆنییەکەى نەگرت و هێرشی کردە سەر کەشتییە نەوتییەکان

2019.06.16 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد بن سەلمان: ئێران ڕێزی میوانە ژاپۆنییەکەى نەگرت و هێرشی کردە سەر کەشتییە نەوتییەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شازادەى سعودیە ڕایگەیاند، ئێران "ڕێزی لە سەرۆکى ژاپۆن و هەوڵەکەى بۆ نێوەندگیری نەگرت کاتێک لە تاران میوان بوو، هەر لەو کاتەدا هێرشی کردە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان، هاوکات میلشیا حوسییەکان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەى ئەبها و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ڕێبازی ڕژێمی ئێرانی و هەڵسوکەوتەکانی." . محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشین کە هاوکات وەزیرى بەرگریی سعودییەیە لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت دەڵێت، "سعودیە شەڕی ناوێت بەڵام دوودڵ نییە لە وەڵامدانەوەى هەر هەڕەشەیەک بۆسەر وڵات و گەلەکەى و دەڵێت، "کێشەکە لە تارانە و لە هیچ شوێنێکى تر نییە، ئێران هەمیشە بارگرژییەکان زیاد دەکات و هێرشی تیرۆرستی ئەنجام دەدات." . ڕاشیگەیاند، "هێرشی ئێران بۆسەر دوو کەشتییە نەوتییەکەی کەنداو بەڵگەیە لەسەر داواکاری ئێمە لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تاوەکو ڕێکاری پێویست لەدژی ئێران ئەنجام بدەن."