گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەكەی كازمی فەرمانی گرتن بۆ 35 بەرپرس دەردەكات

2021.06.03 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەكەی كازمی فەرمانی گرتن بۆ 35 بەرپرس دەردەكات

ناس کورد-

چاوەڕوان دەكرێت لیژنەی ئەحمەد ئەبو ڕەغیف كە بەپێی فەرمانی دیوانی سەرۆك وەزیران لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی و تاوانە هەوڵاواردەكان دەكات فرمانی گرتن بۆ 35 بەرپرس دەربكات كە 9 یان پەرلەمانتارن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەحیم عەبودی ئەندامی دەستەی گشتی ڕەوتی حیكمە لە لێدوانێكدا بۆ ئەلمەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (3 حوزەیرانی 2021) ئاشكرایكردووە ئەو 35 كەسە 9 یان پەرلەمانتارن، شەشیان خولی پێشوو، سیان لە خولی ئێستا، ئەوانیتر وەزیری پێشوو بەڕێوەبەری گشتی و فەرماندەی ئەمنین.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەشی بەردەستن لیژنەكەی ئەبو ڕەغیف كە بەپێی فرمانی ژمارە 26 سەرۆك وەزیران و بەئەندامێتی 15 لێكۆڵەر كاردەكات، لەماوەی داهاتوودا چەند لیستێكی داواكراوانی تاوانەكانی گەندەڵی بڵاودەكاتەوە.

 

ئەم لیژنەیە لەماوەی ساڵێكدا فەرمانی گرتنی بۆ 52 كەسایەتی سیاسی و كارگێڕیی دەركردووە كە یەكێك لەوانە قاسم موسلیح فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی و ئامر لیوای 13 یە بەتۆمەتی تیرۆركردنی چالاكوانان و دەستگیركردنەكەی بووەتە جێگەی مشتومڕ و گرژی لەنێوان حكومەت و گروپەكانی حەشد.

 

بەپێی هەڵسەنگاندنی هەندێ ناوەند قەبارەی بەفێرۆدانی پارە بەهۆی گەندەڵییەوە لە عێراق گەیشتوەتە 300_ 400 ملیار دینار لەچەند ساڵی رابردوودا.