گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە ماوەی 4 رۆژدا دوو گۆڕانكاریی بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت

2021.06.03 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
لە ماوەی 4 رۆژدا دوو گۆڕانكاریی بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ پلەکانى گەرما لە 4 ڕۆژى داهاتوو راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (3ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کردووە لە رۆژانى داهاتوودا و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لەسبەینێوە پلەکانى گەرما بەنزیکەى 2تا3 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

 

سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بە دوو تا سێ پلە بەرزدەبێتەوە ئەم بەرزبوونەوەیە تا رۆژى شەممە دەبێت لە رۆژى یەک شەممە دووبارە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە .بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینىکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت :

 

هەولێر لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

 

سلێمانى لە 37 یان 38 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

 

دهۆک لە 36 یان 37 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

 

کرکووک لە 41 یان 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە

 

هەڵەبجە لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە