گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەدواداچوون بۆ سەروەت و سامانى بەرپرسان دەکرێت..هەواڵدەرى گەندەڵى پاداشتى مادى دەکرێت

2021.06.03 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەدواداچوون بۆ سەروەت و سامانى بەرپرسان دەکرێت..هەواڵدەرى گەندەڵى پاداشتى مادى دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکایەتیی کۆمار، پرۆژە یاسایەکی سەبارەت بەگەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، کەتێیدا داواکراوە دەستەی دەستپاکی و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەهەماهەنگی بانکی ناوەندیی، بەدواداچوون بۆ هەر هەژمارێکی بانکی بکەن کەز یاتر لەملیۆنێک دۆلاری تێدایە، هاوکات کەسی هەواڵدەریش 1% تاوەکو 5%ی بەهای پارە دزراوەکەی پێ بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق (3ی حوزەیرانى 2021) پرۆژە یاسایەکی لەبارەی گەڕاندنەوەی پارە و سامانە دزراوەکانی پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، پرۆژە یاساکە کەوێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە لە 38 ماددە پێکهاتووە.

 

بەگوێرەی ماددەی یەکەمی پرۆژە یاساکە "دەستەی دەستپاکی عێراق و چاودێری دارایی بەهاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەهەماهەنگی بانکی ناوەندیی عێراق بەدواداچوون بۆ سامانی ئەو کەسانە دەکەن کەپۆستیان لەحکومەت هەیە و پلە وەزیفیان بەڕێوەبەری گشتییە بەرەو سەرەوە، هاوکات سامانی ئەو کەسانەش کە بەرپرسی حکومی و حیزبین".  

 

 لەپڕۆژە یاساکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "یاساکە سامانی کەسانی پلەیەک و دووی بەرپرسان و فەرمانبەرە پلە باڵاکانیش دەگرێتەوە".

 

لەماددەی (حەوت)ى پرۆژە یاساکەدا هاتووە "بانکی ناوەندیی عێراق و دەستەی دەستپاکی بەدواداچوون بۆ هەر هەژمارێک دەکات کەزیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری تێدا بێت و بەشێوەیەکی ورد بەدواداچوون بۆ هەژماری ئەو فەرمانبەرە پلە باڵایانە دەکرێت کە زیاتر لەسێ ساڵە پۆستەکەیان  بەجێهێشتووە، کەسوکاری پلەیەک و دووی ئەو کەسانەش دەگرێتەوە".

 

هاوکات لەبڕگەی (3) لە ماددەی (حەوت)ی پرۆژە یاساکەدا هاتووە "دەبێت دامەزراوە داراییەکان لەکاتی بوونی هەر گومانێک لە هەژماری بەرپرسێکی حکومەت بانکی ناوەندیی عێراق  ئاگادار بکەنەوە ئەگەر هاتوو بەهای  پاری گواستراوە کە  بۆ ئەو هەژمارە لە 500 هەزار زیاتر بوو، ئەو ڕێکارە کە هەژماری کەسانی یەکەم و دووەمی ئەو کەسانەش دەگرێتەوە".

 

لەماددەی (16)ی پرۆژە یاساکەدا هاتووە "دەبێت ئەو کەسەی (هەواڵدەر) کەگەندەڵییەک ئاشکرا کردووە لە 1% تاوەکو لە 5%ی بەهای پارە دزراوەکەی پێ بدرێت بەمەرجێک نابێت بەهای پارە دزراوەکە لە 25 ملیۆن دینار کەمتر بێت.