گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێک ئاشکراى دەکات.. 300 ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنى موچە گەیشتە وەزارەتى دارایى 

2021.06.02 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک ئاشکراى دەکات.. 300 ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنى موچە گەیشتە وەزارەتى دارایى 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، پێدەچێت بۆ ئەم مانگە موچەی وەزارەتی پەروەردە زیاتر دوا بکەوێت و پێشبینی دەکات وادەکەی بکەوێتە 7ی ئەم مانگەوە، دەشڵێت "داهاتی خەزینەی وەزارەتی دارایی بۆ ئەم مانگە بەڕێژەی زیاترلە 20% کەمی کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح (2ی حوزیرانی 2021) لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى  ڕووداو ڕایگەیاند "پارتی و یەکێتی سزای خەڵک دەدەن، ململانێی سیاسی نێوانیان وای کردووە موچەی فەرمانبەران توشی ئەم قەیرانە ببێتەوە، بابەتەکە تەکنیکی نییە وەک ئەوەی باسی دەکەن، بابەتەکە سیاسییە".

 

وتیشی "بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو داهاتەی کە گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لەسنوری سلێمانی، ئەم مانگە بەڕێژەی لە 10% کەمی کردووە، لەبەرانبەردا پارتیش بەشێکی لەداهاتی سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی وەک کاردانەوەیەک کەم کردووەتەوە، بۆیە لەئێستادا ئەو داهاتەی کە لەژێر دەستی وەزارەتی دارایدا هەیە بۆ دابەشکردنی موچە بەرێژەی 20 بۆ 25% کەمی کردوە جگە لە لێبرینی 21%ی موچە".

 

عەلی حەمە ساڵح وتیشی "داهاتی ناوخۆ لەژێر چنگی حیزبدایە، بۆیە بە ئارەزووی خۆیان چەندیان بوێت ڕادەستی دەکەن، پێدەچێت بەوهۆیەوە موچەی وەزارەتی پەروردە زیاتر دوا بکەوێت  بگاتە 7ی ئەم مانگە، ئەم جارە دابەشکردنی موچە 40 ڕۆژ زیاتری پێدەچێت".

 

بەوتەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان" لەئێستادا تەنها 300 ملیۆن دۆلار لەداهاتی فرۆشی نەوت لەخەزێنەی وەزارەتی داراییەدا هەیە، ئەو دەنگۆیانەی کەدەڵێن ئەو بڕە پارەیەش کێشراوەتەوە دوورن لەڕاستییەوە، لەئێستادا موچەى موچەخۆرانی هەرێم  وەک مانگی پێشوو ناتوانرێت دابەش بکرێت و پرۆسەکەش بەسستی دەڕوات".