گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەبدولمەهدی بەرگری لە سەردەمی خۆی دەکات..هێرشی کۆمێنت و پێکەنین

2021.06.02 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی بەرگری لە سەردەمی خۆی دەکات..هێرشی کۆمێنت و پێکەنین

ناس کورد-

دەیان کەس لەبەکارهێنەرانیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەعێراق بەرەخنەی توند و تەنزی گاڵتە ئامێزەوە لەژێر ناونیشانی (پێکەنینم دێت) وەڵامی بڵاوکراوەیەکی عادل عەبدول مەهدی،سەرۆک وەزیرانیی پێشووی عێراقیان دایەوە کەتیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە" کەرتی کشتوکاڵ لەسەردەمی ئەودا پێشکەوتنێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە دیوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل عەبدولمەهدی (2ی حوزیرانی 2021) لەمیانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد "بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلانە کشتوکاڵییەی کە لەسەردەمی ئەودا دانراوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "دەرکەوتووە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهینانی دانەوێڵە لەماوەی ئەم ساڵانەدا پەیوەندی بەڕێژەی دابارینەوە نەبووە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە حکومەتەکەی پەیڕەوی کردووە کە تیایدا داکۆکی لەجوتیاران کردووە و سایلۆی نوێی دروست کردووە بۆ وەرگرتنی گەنم و عەمبارکردنی".

 

عەبدولمەهدی ئەوەشی نوسیوە "لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان لەشەقامەکاندا و بەکارهێنانی لە دروستکردنی شوێنی عەمبارکردنی دانەوێڵە کەتوانراوە لەڕێگەی ئەو پلانەوە توانای عەمبارکردنی حکومەت بەرز بکرێتەوە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن تۆنی دیکە و بەپارەیەکی کەم دەرهاویشتەی پلانە تۆکمەکانیی حکومەتەکەی بووە".

 

لای خۆیانەوە بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕستەو وشەی گاڵتەجاڕی و تەنزئامێز وەڵامی نوسینەکەی عەبدول مەهدیان داوەتەوە و ئەوەیان بەبیر هێناوەتەوە کە لەسەردەمی "حکومەت ەشکستخواردووەکەی" ئەو دەیان گەنجی عێراق لەخۆپیشاندانەکاندا کوژراون و برینداربوون هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە لەسەردەمی ئەودا فۆرمی بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی عێراق لە نەبوونی تەمویل و پاڵپشتی حکومەت ناڵاندوویەتی و هەژارییەکی بێ وێنەی  پێوە دیار بووە".

 

هاوکات بەشێکی دیکە لەبەکارهێنەران لەکۆمێنتەکانیاندا ئەوەیان بەبیری عەبدولمەهدی هێناوەتەوە کە لەسەردەمی ئەودا دیاردەی سوتاندنی زەویە کشتوکاڵییە چێنراوەکان بە دانەوێڵە سەریهەڵداوە کەیەکەم جار بووە شتێکی لەو جۆرە لە مێژووی عێراقدا ڕووبدات".