گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوە لەبارەى هۆکارى داخستنى فڕۆکەخانەى هەولێر دەدرێت 

2021.06.02 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوە لەبارەى هۆکارى داخستنى فڕۆکەخانەى هەولێر دەدرێت 

ناس کورد- 

دواى ئەوەى بڵاوکرایەوە کە فڕۆکەخانەى هەولێر بەهۆى کێشەیەکەوە داخراوە و گەشتەکانى وەستێنراوە، سەرچاوەیەک هۆکارى داخستنەکەى ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار (2ى حوزەیرانى 2021) رایگەیاند، داخستنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بەهۆى کارى پاککردنەوەى ڕێگەى هەستانى فڕۆکەکانەوە بووە و ئەوەش ڕێوشوێنێکى هونەرییە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەکە، بەم نزیکانە فڕۆکەخانەکە بە ڕووى گەشتى فڕۆکەکاندا دەکرێتەوە، ئەوەش دواى تەواوبوونى پاککردنەوە و کاتێکى زۆر ناخایەنێت.

 

ڕونکردنەوەکە دواى ئەوە دێت، پێشتر چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە، بەهۆى کێشەیەکەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر داخراوە و گەشتەکانى وەستاون، بەبێ ئەوەى جۆرى کێشەکە و هۆکارەکەى ئاشکرا بکرێن.