گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فاملى مۆڵى سلێمانى لەسەر ئاهەنگە قەرەباڵغەکە رونکردنەوە دەدات

2021.06.02 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
فاملى مۆڵى سلێمانى لەسەر ئاهەنگە قەرەباڵغەکە رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

فاملى مۆڵى سلێمانى رایگەیاند، سازکردنى ئاهەنگە گەورەکەیان بۆ منداڵان "هەنگاوێکى ئەرێنى" بووە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاملى مۆڵى سلێمانى لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانجى سەرەکیان لە سازکردنى ئەو ئاهەنگە دڵخۆشکردنى منداڵان بووە بە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان.

 

پێشتر هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئاهەنگەکەى  شەوى ڕابردووى فامیلى مۆڵ کەدوور لەڕێنماییە تەندروستیەکان بووە.  

  

وتیشى "ئەبوایە ژورى ئۆپراسیۆنەکانى قایمقامیەت ڕێگریان لەو کۆبونەوەیە بکردایە".  

May be an image of textMay be an image of text