گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادوەرى عێراق کەیسى ژمارەى موچەخۆرانى بندیوار لە هەرێم دەخاتەڕوو

2021.06.02 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرى عێراق کەیسى ژمارەى موچەخۆرانى بندیوار لە هەرێم دەخاتەڕوو

 ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵاى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەیان تۆمەبتار بەیاسای تیرۆر لەلایەن هەرێمەوە ڕادەستى دادگاکانى فیدراڵ کراون، دەشڵێت، موچەخۆرە بندیوارەکانى هەرێم بە 10 هەزار کەس دەخەمڵێنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ( 2ى حوزەیرانى 2021) موسلیم موتعەب سەرۆکى دەستەى یاسایى لەئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم ژمارەیەک لە تۆمەتبارانى ڕادەستى ئەنجومەنى دادوەرى فیدراڵ و دادگاکانى فیدراڵ کردووە، کە ئەوانەش تۆمەتى جیاجیایان لەسەرە بەپێى مادەى 1/4  لەیاسایى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى ساڵى ژمارە 13ى ساڵى 2005.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو پڕۆسەیەش بە 3 شێواز کراوە یەکەمیان 90 تۆمەتبار لەساڵى 2018 ڕادەستکراون و دووەمیشیان 35 تۆمەتبار بووە لەساڵى 2019 ڕادەستکراون و سیێەم بەشیان 179 تۆمەتبار بوون لەساڵى 2020 ڕادەستکراون.

 

لەبارەى بوونى موچەخۆرانى بندیوارەوە لەهەرێمى کوردستان، ئەو بەرپرسە باڵایەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق باسى لەوە کردووە، دواى کۆکردنەوەى چەند داتایەک لەلایەن دەستەى گشتى دەستپاکییەوە لەهەرێمى کوردستان تێبینى ئەوە کراوە دیاریکردنى ژمارەیەکى دیارى  فەرمانبەرانى بندیوار ئاسان نیە بەهۆى نەبوونى ئامارێکى وردەوە.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەندێک لەڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ژمارەى فەرمانبەرانى بندیوارى هەرێم بە 10 هەزار موچەخۆرى بندیوار دەخەمڵێنن بەڵام ژمارەکە بەلاى دەستەى دەستپاکى هەرێمەوە دەگاتە 3 هەزار بۆ 4 هەزار موچە خۆرى بندیوار.