گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار

نرخى بەنزین زیاتر هەڵکشا..چاودێرى بازرگانى بەدواداچوون دەکات

2021.06.02 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى بەنزین زیاتر هەڵکشا..چاودێرى بازرگانى بەدواداچوون دەکات

ناس کورد-

 

نرخى بەنزین لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینى، چاودێرى بازرگانی سلێمانیش دەڵێت بەدواداچوون دەکەن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" لەشەوى رابردووەوە نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە و جۆرەکانى تریش 50 دیناریان چووەتە سەر.

 

خاوەنى بەنزینخانەیەک لەسلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین پەیوەندى بەبەرزبوونەوەى دۆلار و نرخى نەوتەوە هەیە.

 

لاى خۆیەوە، سۆران غەفور بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هێشتا هۆکارى بەرزبوونەوەکە دیار نییە، چونکە بەنزین بازرگانییە.

 

وتیشى "بەدواداچوون دەکەین بۆ بەرزبوونەوەى نرخەکە و ئەنجامەکەى رادەگەیەنین".

 

لەماوەى دوو مانگدا ئەمە دووەم جارە نرخى بەنزین بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و لەو ماوەیەدا نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە 575 دینارەوە بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.