ناس کورد-
قایمقامیەتى سلێمانى نرخى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئایار دیاریکرد و گۆڕانکاریی لە خشتەى پێدانى کارەبادا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئایار به نزیكی (38.6) دینار دیاری ده‌كرێت و هاوكات پێدانی كاره‌بای مۆلیده ده‌كرێت به (24) كاتژمێری و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (750) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.