ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکى عێراقى بڵاویکردەوە، تورکیا ئامادەسازى بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانى وشکانى لە هەرێمى کوردستان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەهەرێمى کوردستانەوە (2ى حوزەیرانى 2021) بەڕۆژنامەى (المدى) عێراقى ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنى وشککردن و سوتاندنى دارستانەکانى هەرێمى کوردستان لەسنورى شارى دهۆک لەلایەن سوپاى تورکیاوە ئامانجى فراوانکردنى زیاترى هێزەکانى تورکیا و بنکە سەربازییەکانى لەباکوور لەپشتەوەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە تورکیا خۆى بۆ ئۆپراسیۆنێکى فراوانى سەربازى بۆ سەر هەرێم ئامادە کردووە و نزیکەى دوو هەفتەشە لەگەڵ گەریلاکانى پەکەکەدا لەبەرەنگاربوونەوەدایە لەناوچەى کیستاى نزیک شارى دهۆک.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، سەرچاوە ئاگادارەکانى هەرێم پێشبینى ئەوە دەکەن، تورکیا ئامادەسازى بۆ هێرشێکى بەرفراوان بەمنزیکانە بۆ سەر چیایى قەندیل بکات، ئەوەش دواى ئەوەى ئەنکەرە سەرکەوتوو نەبوو لەچەند ئۆپراسیۆنێکى پێشوویدا کە کەدژى گەریلاکانى پەکەکە لەمانگى نیسانى ڕابردووەوە ئەنجامیدا هەر لەهێرشى زەمینى و ئاسمانیەوە.
تورکیا زیاتر لە ساڵێکە چەند ئۆپەراسیۆنێکى سەربازى لە قوڵایی خاکى هەرێم لەدژى پەکەکە ئەنجامداوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، مەخمور "لانەی هەڵهێنانه" بۆ قەنديل و ئەگەر بەسەریدا نەدەن بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنان.
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی تایبەتی کەناڵی TRT دا ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتەکەى سوورە لەسەر وشککردنی "زەلکاوی قەندیل".