گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێکى پێشوو هۆکارێکى جیاواز بۆ دواکەوتنى موچە دەخاتەڕوو

2021.06.02 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکى پێشوو هۆکارێکى جیاواز بۆ دواکەوتنى موچە دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

وەزیرێکى پێشووى حکومەتى هەرێم، بەشێک لە هۆکارى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوپەیمانى یەکێتى و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عەبدولڕەحمان کە لەکابینەى حەوتەمى حکومەتى هەرێمدا وەزیرى پەروەردە بوو لە پشکى یەکێتى ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند "یەکێک لەهۆکارەکانى  دواکەوتنى موچە، هاوپەیمانى نێوان یەکێتى و گۆڕانە کەپارتى قەڵس و ئیزعاج کردووە " .

 

وتیشى "پارتى نایەوێت ئەو ئیستیقرارى موچەیەى کەلەمانگەکانى پێشوودا هەبووە، وەک دەستکەوت بۆ یەکێتى و گۆڕان لێکبدرێتەوە، لەکاتێکدا وەزیرى دارایى لەگۆڕان و یەکێتیش پێکهێنەرێکى گرنگى حکومەتە".

 

دڵشاد عەبدولڕەحمان پێیوایە ئەگەر فشار نەکرێت موچە زیاتر دوادەکەوێت و لێبڕینیش بەردەوام دەبێت.

 

دواى چوار مانگ لە پێدانى موچەى فەرمانبەران لە 30 رۆژدا، کێشەى دابەشکردنى موچە لەهەرێم سەریهەڵدایەوە، کاتێک وەزارەتى دارایی دەستیکردەوە بە راگەیاندنى رۆژانەى لیستى موچەى وەزارەتەکان.

 

لەچوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لەماوەى رۆژانى 25-30 مانگ موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرا، بەڵام بۆ موچەى ئایار لەماوەى هەشت رۆژدا تا ئێستا موچەى چوار وەزارەت دابەشکراوە و دیار نییە وەزارەتەکانى دیکە کەى موچە وەردەگرن.