ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە تۆڵەى شەهیدبوونى چوار پێشمەرگەدا، پێشمەرگە و هێزى تایبەتى فەڕەنسا لە ئاسمان و زەویەوە هێرشیان کردە سەر داعش لە سنورى خورماتوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێخ جەعفەر مستەفا لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە تۆڵەی دواین شەهیدانی دەستی داعش، شەهید (نقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسین) و بریندارەکانی ئەم دواییە، شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی چری (٢٤) کاتژمێریدا هێرشکراوەتە سەر داعش".
وتیشى ئۆپەراسیۆنەکە بەبەشدارى هێزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (Golden Forces) سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژیر فەرمادەیی هیزەکانی (٧٠) و بە سەرپەرشتی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای (١٤٤) ئەنجامدراوە.
بەوتەى شێخ جەعفەر مستەفا، ، لە ئاسمان و زەوییەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا – داوێ) هێرشکراوەتە سەر داعش و ناوچەیەکی فراوان پاککراوەتەوە و ژمارەیەک چەکدارى داعش کوژران، چەند بنکەیەکی جێنشینیان وێران کرا، دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ.