ناس كورد-
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی له كۆبونه‌وه‌دایه و تاوتوێى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێانى حكومه‌ت و به‌شدارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا به وردى تاوتوێى ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و پشكى یه‌كێتى له حكومه‌ت ئه‌جێنداى ڕێكهوتنى نێوانیان ده‌كات.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداریی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت.
لە پەراوێزى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا پرسى به‌شداریپێكردنى كومه‌ڵى ئیسلامى له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان، پێشبینیدەکرێت لەو کۆبونەوەیەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابەتانە بدات.