گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەجەکە رەخنەى توند لە پارتى دەگرێت: تەنیا هەوڵدەدات داربڕین بکاتە رۆژەڤ

2021.06.02 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە رەخنەى توند لە پارتى دەگرێت: تەنیا هەوڵدەدات داربڕین بکاتە رۆژەڤ

ناس کورد-

 

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پارتى تۆمەتبار دەکات بەوەى "رەوایەتى بە داگیرکارى تورکیا" دەدات و هەوڵدەدات تەنها پرسى داربڕین بکاتە رۆژەڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەجەکە لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "فراكسیۆنی PDK لە پەرلەمانی ئێراق و وتەبێژی سەربە PDK لە حكومەتی هەرێم لە جیاتی ئەوەی ئەركی سیاسی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ بێنن ، بە شێوەیەكی زۆر شەرمنانە رەخنە لە دەوڵەتی توركیا دەگرن و بە تۆمەتبار كردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان رەوایەتی بە داگیركاری توركیا دەبەخشن". 

 

دەشڵێت "لە كاتێكدا دەوڵەتی توركیا لە هەنگاوێكی زۆر ستراتیژیی خۆیدا هەوڵی داگیركردنی باشووری كوردستان دەدات، لە جیاتی بانگەوازی بۆ تێكۆشان لە دژی داگیركاری، هەوڵدەدەن تەنیا داربڕین و تاڵانكردنی دار بكەنە رۆژەڤ".

 

"دەرەنجامی ئەم جۆرە كاردانەوە شەرمنانەی دەسەڵاتدارانی PDK تەنیا هاندانی توركیایه بۆ هەرچی زیاتر داگیركردنی باشووری كوردستان و عێراق. بڕین و تاڵانكردنی دار تەنیا یەكێكە لە رەهەندەكانی داگیركاری. دەوڵەتی توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ  داگیركاری هاتووە".

 

کەجەکە جەختدەکاتەوە ئەرك دەكەوێتە سەر هەموو هێزە سیاسییەكانی عێراق و باشووری كوردستان و هەروەها هێزە سیاسیەكان و گەلی هەر چواربەشی كوردستان كە شانبەشانی گەریلا لە دژی ئەم داگیركارییە هەڵوێستی نیشتمانی و سیاسی خۆیان دەرببڕن.