گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى چییە؟

هۆشیار زێباری: ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا هونەریی و دارایی نییە

2021.06.01 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێباری: ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا هونەریی و دارایی نییە

ناس کورد-

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا "هونەریی و دارایی نییە بەڵکو زیاتر ناکۆکییەکی سیاسییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (1ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی 11 مانگە پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە."

 

لەبارەى هەڵبژاردنەکانەوە، زێباری جەختی کردەوە کە "ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لەکاتی خۆیدا، هیچ ترسێکمان نییە، ئەوەش هەڵوێستمان بوو لەگەڵ شاندی سەدری."

 

وتیشی، "هەڵبژاردنەکان لەوانەیە نەخشەی سیاسی بە تەواوی نەگۆڕێت بەڵام هەلێکی گەورەیە بۆ سەربەخۆکان."

 

ڕوونیشی کردەوە کە "هەڵبژاردنەکان توشی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە وەک چەکی دەستی میلیشیاکان، دارایی سیاسیی و ساختەکاری، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی ئەرێنی هەن وەک ڕێژەی بەشداری کە پێدەچێت زۆر زیاتر بێت لەوەى چاوەڕێ دەکرێت."

 

هۆشیار زێباری وتشی، ڕێژەی تۆماری بایۆمەتری بەرزبووەتەوە بۆ 75%، ئەوەش ئەگەر و گریمانەى ساختەکاری کەمتر دەکات."