گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

کەشتییەکەى ناسا لەسەر مەریخ چەندین وێنەی نایابی هەسارەکەى ناردووەتەوە

2021.06.01 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتییەکەى ناسا لەسەر مەریخ چەندین وێنەی نایابی هەسارەکەى ناردووەتەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ 100 ڕۆژ بەسەر نیشتنەوەى کەشتییەکەى ناسا لەسەر مەریخ تێدەپڕێت و لەو کاتەوە ژمارەیەک وێنەى نایابى گرتووە و ناردوویەتییەوە سەر زەوى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵیی BBC لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەشتى ئاسمانى "پێرسیڤیرییەنس"ى ناسا ماوەى 100 ڕۆژى خۆرییە لەسەر هەسارەى مەریخە و بەدواى ئاسەوارى ژیانى میکرۆبی لە ڕابردوودا دەگەڕێت، هەروەها هەوڵى ئاشکراکردنى جیۆلۆجیاى هەسارەکە و کەشوهەواکەى دەدات لە ڕابردوودا.

 

"پێرسیڤیرییەنس" کامێراى "واتسۆن" بەکاردەهێنێت و لە ڕۆژى 6ى نیساندا یەکەم وێنەى سێڵفى خۆى بە تەنیشت درۆنەکەیەوە کە ناوى "ئینجینیۆتى"ە ناردەوە، وێنەکە لە 62 وێنە پێکهاتبوو دواى ئەوەى نێردرانەوە بۆ زەوى کۆکرانەوە.

مركبة على سطح المريخ

پێش چەند ڕۆژێک درۆنەکە لە بەشى ژێرەوەى "پێرسیڤیرییەنس"ەوە هەڵدرا و دەستdکرد بە گەڕان بەسەر هەسارەکەدا، کێشى 1.8 کیلۆیە و دەتوانێت لە ئاسمانى مەریخدا بفڕێت و ڕۆژى 19ى نیسان ناوى چووە مێژووەوە ئەوەش بە درێژترین فڕین کە بە وزە و کۆنترۆڵکردنى لە هەسارەیەکى ترەوە کار بکات، لەیەکەم فڕیندا ماوەى 3 مەتر لەسەر زەوى بەرزبوویەوە و ماوەى چەند چرکەیەک بە ئاسمانەوە بوو دواتر نیشتەوە.

 

درۆنەکە لە دووەم فڕینیدا 5 مەتر بەرزبوویەوە و دواتر گەڕایەوە شوێنەکەى، لە سێیەم هەستانیشیدا ماوەى 10 مەتر بەرزبوویەوە و ماوەى 129 مەتریش فڕى.

طائرة على سطح المريخ

"پێرسیڤیرییەنس" چەند جۆرێک کامێراى پێوەیە و تائێستاش چەندین وێنەى نایابى ناردووەتەوە هەسارەى زەوى، ڕۆژى خۆریى بە کاتى مەریخە و کەمێک لە ڕۆژى هەسارەى زەوى درێژترە.

المريخ

المريخالمريخالمريخالمريخالمريخالمريخ