ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بریاری دەست بەسەرداگرتنی ئەو کاڵایانە دەردەکات کە بەئاسانی وادەی دروست کردن وبەسەرچونیان لادەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بریارێکی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کە (سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021) بڵاوکراوەتەوە، سێ جۆر کاڵا دەستیان بەسەردا دەگیرێت کە ئەمانەن:
١-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
٢-ھەرکاڵایەک رێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
٣-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچونی بەلەزگەبێت و لەزگەکە بە ئاسانی لێ بکرێتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم رووەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەلاتی تەواو دەدات بە بەرێوبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو جۆرە کالایانە بکەن و کالاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن. "