گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەپەلە

ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دیاری کرد

2021.06.01 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دیاری کرد

ناس کورد- 

کارلۆ ئەنشیلۆتى ئیتاڵى جارێکى تر بە فەرمى گەڕایەوە یانەى ڕیاڵ مەدرید و پۆستى ڕاهێنەرایەتى ئەو یانەیەى وەرگرتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانەى ڕیاڵ مەدرید (1ى ئایارى 2021) لە ماڵپەڕى فەرمى خۆى بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنشیلۆتى جارێکى تر پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکەى وەرگرتووە.

 

ئەوەش هاتووە، ڕۆژى چوارشەممە بە فەرمى ئاهەنگى واژۆکردنى گرێبەستەکە لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆکى یانەکە بەڕێوە دەچێت، دواتریش لە کاتژێر 6ى سەرلەئێوارە بەکاتى ئیسپانیا کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئۆنلاین ساز دەکات.

 

لاى خۆیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزاى بازاڕى گواستنەوەى یاریزانان و ڕاهێنەران بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستەکەى ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ 3 وەرزە و تا ساڵى 2024ە، هەروەها ئەنتۆنیۆ بینتۆس ڕاهێنەرى جەستەیى ناودار و دیڤید ئەنشیلۆتى کوڕى کارلۆ ئەنشیلۆتى و بەهەمان شێوە ڕاهێنەرى جەستەیى لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵییە ڕوودەکەنە ڕیاڵ مەدرید.

 

کارلۆ ئەنشیلۆتى پێشتر و لە ساڵاتى 2013 تا 2015 پۆستى ڕاهێنەرایەتى ڕیاڵ مەدریدى هەبووە، توانى جامى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بۆ ئەو یانە ئیسپانییە بەدەستبهێنێت.