گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پڕۆژەیاسایەکی یۆنان دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران خێراتر و توندتر دەکات

2021.06.01 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەیاسایەکی یۆنان دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران  خێراتر و توندتر  دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی کۆچی یۆنان پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی حکومەتی دەکات کە بەهۆیەوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەى کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون "خێراتر و توندتر" دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی ekathimeriniی یۆنانی ئاشکرای کرد، وەزارەتی کۆچی یۆنان ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو پڕۆژەیاساکەی پێشکەشی حکومەت کردووە و دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی دەکرێت بۆ پەسەندکردن.


ئامانج لە پرۆژەیاساکە سوککردنی ئەو بارە قورسەیە کە ئێستا کەوتووەتە سەر ناوەند و کەمپەکانی کۆچبەران لەسەر دورگەکان و خاکی سەرەکی یۆنان، بەپێی دواین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەئێستادا نزیکەى 10 هەزار کۆچبەر لە پێنج کەمپی سەرەکی دورگەکاندا نیشتەجێبوون لەکاتێکدا تەنها شوێنی شەش هەزار دەبێتەوە.


بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ekathimerini، پڕۆژەیاساکە ژمارەی دیپۆرتکردنەوەکان زیاتر دەکات، واتە هەرکاتێک کۆچبەر لەسەر سنور و لەناو ئاوەکاندا دەستگیردەکرێت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەرگرتنی مافی پەنابەری نییە خێراتر دەنێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاتووە، چونکە پێشتر کات و ڕێکاری زیاتر دەویست.


هەروەها یاساکە مافی بەجێهێشتنی خۆبەخشانە نادات بە کۆچبەران ئەگەر هاتوو لەژێر مەترسیدا بوون، ئێستا دەتوانن کاتیکی زیاتر لە یۆنان بمێننەوە.