گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

پیاوێکی پیر ژنەکەى سەربڕی بەهۆی ئەوەى ’’زۆر قسەى کردووە’’

2021.06.01 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێکی پیر ژنەکەى سەربڕی بەهۆی ئەوەى ’’زۆر قسەى کردووە’’

ناس کورد-

پیاوێکى بەتەمەنى میسرى بە هۆکارێکى سەیر و نامۆ ژنەکەى سەردەبڕێت، ئەویش بەهۆى زۆرى قسەکردنەوە و بێزارکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى مەسراوى (1ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانى پۆلیس ئاگادارکراونەتەوە بەوەى کە تەرمى ژنێکى بە تەمەنى 65 ساڵ لە گوندەى "أولاد عمرو" دۆزراوەتەوە کە سەربڕدراوە.

 

باس لەوەشکراوە، دواى لێکۆڵێنەوەکان دەرکەوتووە کە هاوسەرەکەى کە تەمەنى 70 ساڵە ئەو کارەى ئەنجامداوە، هۆکارى تاوانەکەشى ئەوە بووە بە بارودۆخێکى دەروونى خراپدا ڕۆیشتووە، ئەوەش بەهۆى زۆرى قسەکردنى هاوسەرەکەیەوە.

 

بەپێى زانیاریەکان، پیاوەکە دەستگیر کراوە و دانیناوە بەوەدا کە ژنەکەى ئەوەندە قسە دەکات تووشى خەمۆکى کردووە، دواتر پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە.