گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرقاڵی بەرێکردنی میوانەکانیەتی

نەجمەدین کەریم گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

2019.06.16 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
نەجمەدین کەریم گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد نوسینگەی  پارێزگاری پێشووی کەرکوک ڕایگەیاند، نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە شاری هەولێرە. . بەرپرسێک لە نوسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، 15ی حوزەیران، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە پارێزگاری پێشوو گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ئێستا لە شاری هەولێرە. . بەرپرسەکەی نوسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ئاماژەی بەوەکرد، "دکتۆر نەجمەدین ئێستا سەرقاڵی میوانداریکردنی ئەو کەسانەیە کە بۆ بەخێرهاتنەوەی سەردانی دەکەن." . ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ناس کورد بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای حکومەتی عێراق پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ لە فڕۆکەخانەی لوبنان نەجمەدین کەریمی دەستبەسەر کردووە. .