گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری ورد

مانگی ڕابردوو عێراق بایی شەش ملیار دۆلار نەوتی هەناردە کردووە

2021.06.01 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
مانگی ڕابردوو عێراق بایی شەش ملیار دۆلار نەوتی هەناردە کردووە

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرای کرد، لە مانگى ڕابردوودا نزیکەى 90 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
و داهاتى نەوتى هەناردەکراویش نزیکەى شەش ملیار دۆلار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق (1ى حوزەیرانى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە مانگى ئایارى ڕابردوودا بڕى 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، داهاتى بڕى هەناردەکراوى نەوت لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هەزار دۆلار، تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتیش 65.459 دۆلار بووە.

 

وەزارەتەکە لە بەشێکى ترى بەیاننامەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە، نەوتى هەناردەکراو 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە و 3 ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیلیشى لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهان بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش 2 ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.