گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عێراق؛ پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 ئامادە دەکرێت.. نرخی دۆلار چۆن دەبێت تێیدا؟

2021.06.01 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 ئامادە دەکرێت.. نرخی دۆلار چۆن دەبێت تێیدا؟

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022، دەشڵێت، دۆخی دارایی عێراق ڕێگرە لە گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشووی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەکە ( 1ی حوزیرانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند،" لەمانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێکدا وەزارەتی دارایی دەست دەکات بە ئامادەکردنی پڕۆژەی بودجەی گشتی عێراق و داواش لە وەزارەتەکان دەکات لە ناوەڕاستی مانگی ئابی داهاتوو بودجە پێشنیازکراوەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ڕەشنوسێکی سەرەتایی بخاتە بەردەم پەرلەمان".  

 

وتیشی، "ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 پێکهێناوە و چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش بەشداری لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی سەرەتای پرۆژە یاساکە دەکەن".

 

سەبارەت بەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوو نرخی دۆلار چۆن دیاری دەکرێت، کۆچەر دەڵێت، "ڕەوشی ئابوریی عێراق لەئێستادا رێگرە لە گەڕانەوەی نرخی دینار بۆ دۆخی پێشووی".