ناس کورد-
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کۆبوونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵ و هەرێم ئەنجام دراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاندەکە (1ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1-6-2021، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە كۆبوونه‌وەکەدا ئاوات شێخ جه‌ناب و دكتۆر ئومێد سه‌باح و دكتۆر ئامانج ره‌حیم و خالد چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فارس عیسا و سه‌میر ھه‌ورامی ئاماده‌ی بوون، رێوشوێن و میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به ره‌سمی ئیمزاكرا به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هه‌رێم.
ئەوەش رونکراوەتەوە، ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ھه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عیراق له پێناوی خه‌رجكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكار، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه‌هه‌موو ئاسانكاریی و ئاماده‌كارییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری دارایی فیدڕاڵ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتون وبه گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان و ئه‌وله‌ویه‌تیش بده‌ن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی یاسای بودجه‌ی عیراق پێی سپاردوون له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 11 ی یاساكه كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان.