گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كارنیگی ئەمەریكی: لەم هەڵبژاردنە ڕاست و چەپی شیعە سەرهەڵدەدەن

2021.06.01 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
كارنیگی ئەمەریكی: لەم هەڵبژاردنە ڕاست و چەپی شیعە سەرهەڵدەدەن

ناس کورد-

سەنتەری گارنیگی ئەمەریكی پێشبینی دەكات لەپاش هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی 2021 هێزە شیعەكان بەسەر دوو بەرەی "ڕاست و چەپ" دابەش ببن لەبارەی هەڵوێست لە دەوروبەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەكە لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" دیویەتی (1 حوزەیرانی 2021) هۆكارەكانی پەرتەوازەبوونی هێزەكانی شیعە دەگێڕێتەوە بۆ فرەیی سەنتەرەكانی هێز، لاوازی دەوڵەت لە كۆنتۆرڵكردنی دەسەڵاتەكانی خۆی، سەرهەڵدانی شیعەی عەقیدەیی و شیعەی عێراقی ناڕازی، ململانێ ئاینییەكانی جێگرتنەوەی سیستانی لەگەڵ لاوازبوونی جەمسەرگیری شوناس بۆ گردبوونەوە لەدەوری ئامانجی ئابوری و كۆمەڵایەتی.

 

شیكارەكە باس لەوەش دەكات ئەگەر عێراق نەخزێتە ململانێی ناوخۆیی ئەوە ئەو پەرتەوازەبوونەی ئێستا دوالیزمەیەكی راست و چەپ دروست دەكات (توندڕەوی و میانڕەوی) كە ئیدارەی تۆنی ململانێكانی قۆناغی داهاتوو دەكات.