گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کاتژمێرێک مەلەى بەردەوام’’..منداڵێک باوکی و خوشکەکەی لەخنکان رزگارکرد

2021.06.01 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
’’کاتژمێرێک مەلەى بەردەوام’’..منداڵێک باوکی و خوشکەکەی لەخنکان رزگارکرد

ناس کورد-

منداڵێکی ئەمەریکی تەمەن حەوت ساڵان توانی باوکی و خوشکەکەی لە خنکاندن ڕزگاربکات دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەنزیک کەناری رووبارێکی ولایەتی فلۆریدای ئەو وڵاتە ژێرئاودەکەوێت، منداڵەکە بۆماوەی یەک کاتژمێر مەلەوانی کردووە تاگەیشتووەتە ڕۆخی ڕووبارەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی(1ی حوزیرانی 2021) بڵاویکردەوە، منداڵێکی ئەمەریکی تەمەن حەوت ساڵان بەناوی چیس پۆست توانیویەتی بۆماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بێت لەمەلەوانی لەڕووباری (سانت جۆنز) کە دەکەوێتە ولایەتی فلۆریدا بۆئەوەی بگاتە ڕۆخی ڕووبارەکە و داوای یارمەتی بکات بۆ ڕزگارکردنی باوکی وخوشکەکە لەخنکاندن".

 

چییس پۆست و باوکی و خوشکەکەی بەلەمەکەیان لە رووبارەکەدا ژێرئاو کەوتووە، دوای ئەوەی باوکی نەیتوانیوە بەمەلەوانی بگاتە ڕۆخی رووبارەکە داوی لەکوڕە بچووکەکەی کردووە ئەو کارە بکات بۆئەوەی لەخنکان خۆی خوشکەکەی ڕزگاربکات.

 

بەگوێرەی تۆڕە ئەمەریکییەکە، چیس بۆماوەی یەک کاتژمێر لەناو ئاوی رووبارەکەدا مەلەی کردووە و جارجاریش پشوویەکی کورتی وەرگرتووە و لەسەر پشتی لەسەر ئاوەکەدا ماوەتەوە، دوای ئەوەی گەیشتووەتە ڕۆخی رووبارەکە بەپەلە داوای یارمەتی لەماڵێک کردووە کە لەو شوێنەوە نزیکبووە.  

 

 ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو کاتەی کەیارمەتی گەیشتووەتە باوک وخوشکەکەی چیس، شەپۆلی ڕووبارەکە هەردووکیانی بەمەودای سێ کیلۆمەتر لە شوێنی بەلەمە ژێرئاو کەوتووەکەوە دوورخستووەتەوە.