ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ سێشەممە لەپەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى راگەیاندنى حزبەکەیەوە وتى "یەکێتی لەهەوڵەکانی بۆ هاوسەنگكردنی هێز، بۆ راستکردنەوەی حوکمڕانی بەرەو حوکمڕانییەکی پاک، بەرپرسیار، نیشتمانی و نوێنەری خەڵک، بەردەوامە".
وتیشى "یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ بەو پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌دەدات کە مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بکەن".
لاهور شێخ جەنگى جەختیکردووەتەوە، له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.