گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى زێڕ بازیدا و گەیشتە بەرزترین ئاست

2021.06.01 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى زێڕ بازیدا و گەیشتە بەرزترین ئاست

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ گەورەترین بەرزبوونەوەى تۆمارکرد لەماوەى نزیکەى ساڵێکدا، ئەوەش بەهۆى پاشەکشەى دۆلارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى مامەڵە خێراکانى زێڕ ئەمڕۆ هەڵکشانێکى بەرچاوى تۆمارکرد و گەیشتە بەرزترین لەتەموزى ساڵى رابردووەوە تا ئێستا و هەر ئۆنسەیەک بە 1907.90 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش بەپێی پێگەى "سکاى نیوز".

 

هەروەها نرخى گرێبەستى زێڕى ئەمریکا بە 1909.50 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

ستیفن ئینس شیکەرەوەى بازاڕى زێڕ و دراوەکان دەڵێت "دۆلار پاشەکشەیکردووە، ئەوەش پشتیوانێکى گەورەى زێڕە، ئێستا گرەو لەسەر بەرزبوونەوەى زێڕ بۆ دوو هەزار دۆلار دەکرێت، زۆربەى پێشبینییەکانیش بۆ بەرزبوونەوەى زیاترە".

 

بەرزبوونەوەى زێڕ هاوکاتە لەگەڵ دابەزینى ئاماژەى دۆلار بەرانبەر دراوە رکەبەرەکانى.