گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى فەرمى لەیەکێتى یەوە لەبارەى ’’کێشەکان لەگەڵ پارتى و ئەگەرى شەڕى ناوخۆ’’

2021.06.01 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى فەرمى لەیەکێتى یەوە لەبارەى ’’کێشەکان لەگەڵ پارتى و ئەگەرى شەڕى ناوخۆ’’

ناس کورد-

 

وتەبێژى یەکێتى رایگەیاند، لەگەڵ پارتى کێشەیان هەیە، بەڵام بەو شێوە گرژە نییە کە باس دەکرێت و هیچ ئەگەرێکیش نییە بۆ سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمین بابەشێخ لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "کێشەمان هەیە لەگەڵ پارتى، بەڵام ئەو گرژى و توندوتیژییەى باس دەکرێت بەو شێوەیە نییە".

 

وتیشى "دانوستاندن لەگەڵ پارتى کراوە و باسى کێشەکان و بەرپرسیارێتى هاوبەش کراوە".

 

ئەمین بابەشێخ جەختیکردەوە، ئەوان بڕیارى سیاسی خۆیان رادەستى میدیا ناکەن و خۆیان بڕیارى سیاسی دەدەن.

 

دەشڵێت "شەڕى ناوخۆ مومکین نییە روبدات ئەو ئامادەکارییە لەهیچ لایەنێک نییە، ناکۆکی و کێشەمان هەیە و بە پارتیشیمان وتووە، بەڵام ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەسەر کێشەکان نیشانداوە، بەبێ ئەوەى ئاستى شاندەکانیش لەبەرچاوبگرین".

 

وتەبێژى یەکێتى باسى لەوەشکرد، چەندینجار یەکێک لەهاوسەرۆکەکانى یەکێتى سەردانى هەولێرى کردووە و دەستپێشخەرى کردووە، هەروەها سەردانى بەغدایان کردووە.