گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بە بەهاى 3 ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەى سەربازى رادەستى هێزەکانى عێراق کرا (وێنە)

2021.06.01 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
بە بەهاى 3 ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەى سەربازى رادەستى هێزەکانى عێراق کرا (وێنە)

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى لەبارەى رادەستکردنى چەک و کەرەستەى سەربازى بە بەهاى 3 ملیۆن دۆلار لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانانەوە بە وەزارەتى ناوخۆ، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى (1ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرنامەى سندوقى تەمویلکردنى راهێنان و پڕچەککردنى قەڵاچۆکردنى چەکدارەکانى داعش سەر بە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى لەبەردەوامى پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنى هێزە ئەمنییەکانى عێراق، بە بەهاى 3 ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەى سەربازى ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتى دژە تیرۆرى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق کرد.

 

راگەیەندراوەکە ڕونیکردەوە، لەساڵى 2014ەوە بۆ قەڵاچۆکردنى تیرۆر و لەناوبردنى چەکدارەکانى داعش هاوپەیمانان لە ڕێگەى ئەو سندوقەوە هاوکاریى و پشتیوانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکەن.