ناس کورد-
سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیل رایگەیاند، توانیویانە دزە بکەنە ناو دڵى ئێرانەوە و نهێنییەکانى پڕۆگرامى ئەتۆمى ئەو وڵاتە ئاشکرابکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رۆژنامەى "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، یوکوهین لەوتارى ماڵئاواییدا لە پۆستەکەى ئاماژەى بەوەکرد ووە، لەماوەى پێنج ساڵى بەرێوەبردنى پۆستى سەرۆکى مۆساد دزەیان کردووەتە ناو دڵى ئێرانەوە و زانیارییان کۆکردووەتەوە لەسەر نهێنییەکانى پڕۆگرامى ئەتۆمى ئەو وڵاتە.
وتیشى پرۆسەى ئاشکراکردنى نهێنییەکانى ئەتۆمى ئێران بۆ جیهانى ئاشکراکردووە کە ئەو وڵاتە پلانى چییە لەبوارى ئەتۆمى و سەربازیدا.
لاى خۆیەوە بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل سەرۆکى مۆسادى بەیەکێک لەباشترین سەرۆکەکانى دەزگاکە لەمێژووى ئەو وڵاتەدا وەسفکرد.
کۆهین ئەمڕۆ سێشەممە وادەى مانەوەى لەپۆستەکەیدا کۆتایی دێت و دیفید بارنیا جێگەى دەگرێتەوە کە جەنگاوەرێکى پێشووە و ماوەى دوو ساڵە جێگرى بەڕێوەبەرى دەزگاکەیە.