گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڤیدیۆ؛ کشتوکاڵى عێراق و هەرێم ڕێککەوتن

2021.05.31 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ کشتوکاڵى عێراق و هەرێم ڕێککەوتن

ناس کورد-

 

هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم و عێراق رێککەوتن لەسەر کردنەوەى سنورەکان و بازاڕەکانیان بەرووى یەکتردا و هەماهەنگى بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆیی جوتیاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ڕێککەوتنە ئەمڕۆ دووشەممە لەنێوان بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم و  محەمەد خەفاجى وەزیرى کشتوکاڵى عێراق واژۆکرا.

 

بەپێی رێککەوتنەکە، هەردولا دەبنە خاوەنى یەک رۆژنامەى کشتوکاڵى هەروەها بازاڕێکى هاوبەش لەنێوانیان دەکرێتەوە بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆیی جوتیاران.

 

هەر بەپێی رێککەوتنەکە، هەردولا سنورەکانیان بەرووى یەکتردا واڵا دەکەن و هەماهەنگى تەواو دەکەن بۆ هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕى بەرهەمى ناوخۆیی. هەروەها کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى بەرهەمە ناوخۆییەکان لەسەر ئاستى عێراق بەهەماهەنگى عێراق و هەرێم دادەمەزرێنرێت.

 

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم لەکاتى واژۆکردنى ڕێککەوتنەکەدا وتى "رێککەوتنەکە گرنگە بۆ پارێزگارى لەبەرهەمى ناوخۆیی جوتیاران و ساغکردنەوەیان".

 

وتیشى لەچەند رۆژى داهاتوودا بابەتى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران و پشکى هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە و دەرگاى سایلۆکان دەکرێتەوە.