گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’بۆمبی شەکر’’.. چارەسەرێکی سیحرى بۆ چارەسەرى شێرپەنجە لە چەند چرکەیەکدا

2021.05.31 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’بۆمبی شەکر’’.. چارەسەرێکی سیحرى بۆ چارەسەرى شێرپەنجە لە چەند چرکەیەکدا

ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، زاناکان لەڕێگەی چارەسەرێکی نوێوە پێی دەوترێت "بۆمبی شەکر" دەیانەوێت شانە شێرپەنجەکان لە جەستەی مرۆڤدا بنبڕ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی (31ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، زانا بەریتانییەکان توانیویانە دوای ئەنجامدانیی توێژینەوەیەکی چڕ، چارەسەرێکی ئاوات بەخش بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دابهێنن.


ئاماژە بەوەشکراوە، داهێنانە نوێییەکە پێی دەگوترێت بۆمبی شەکر "Sugar Bomb" کە دەتوانێت لەماوەی چەند چرکەیەکدا شانە شێرپەنجەکان قڕبکات و لەناویان ببات.


بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، چارەسەر داهێنراوە تازەکە بەشێوەیەکی خێرا شانە شێرپەنجەکان قوت دەدات و کۆتاییان پێی دەهێنێت، شانە شێرپەنجەکان زیاتر لەشانە ساغەکان پێویستیان بە خۆراک هەیە و لەسەر شەکر دەبوژێنەوە، ئەوەش وادەکات توشبووانی نەخۆشییەکە لە چارەسەرى کیمیایی ڕزگاریان بێت.


زانا بەریتانییەکان چارەسەرە تازەکەیان لەسەر شێرپەنجەی مێشک تاقیکردوووتەوە وسەرکەوتنی بەدەستهێناوە ولە چەند چرکەیەکدا توانیویەتی شانە نەخۆشەکان قڕبکات بەبێ ئەوەی زیان بە شانە ساغەکان بگەیەنێت.
زانایان لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکەن بۆ تاقیکردنەوەی ئەو چارەسەرە لەسەر چەند جۆرێکی دیکەی شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی مەمک، پڕۆستات و سییەکان.