گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەسڕە، پۆلیسێکی هاتووچۆ بەهۆی گەرماوە گیانی لەدەستدا

2019.06.15 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەسڕە، پۆلیسێکی هاتووچۆ بەهۆی گەرماوە گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەسرە، راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمرۆ (شەممە 15ی 6ی 2019) کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی قەزای سەفوان کە دەکەوێتە نزیک سنوری وڵاتی کوەیت لە کاتی بە جێهێنانی ئەرکدا لە یەکێک لە مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتیەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، تووشی جەڵدەی دڵ هات و گیانی لەدەستدا. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، کارمەندەکە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەی کە باری تەندروستی تێکچوو، خێرا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا و پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کارمەندەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تووشی جەڵدەی دڵ هاتووە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە. . ئەمە دووەم ڕووداوی گیانلەدەستدانی کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆیە لەبەسرە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە و پێشتر لە 6ی تەمووزی 2017 کارمەندێکی دیکە بەناوی محەمەد موسلم شرهان بەهەمان هۆکار گیانی لە دەستدا. . ماوەی چەند ساڵێکە پلەکانی گەرما لە شاری بەسرە و چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق ژمارەی پێوانەیی توماردەکات، زۆر جار 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت. .