گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و بەغدا

سائیرون: ڕێگە نەدراوە سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بچێتە هەرێم

2021.05.31 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون: ڕێگە نەدراوە سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق بچێتە هەرێم

ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، قەرزەکانى سەر هەرێم کێشەیەکى بەردەم جێبەجێکردنى بودجەیە، بۆ ئەوەش چاودێرى دارایی ڕاسپێردراوە چارەسەرى بکات، بەڵام ڕێگرى لە سەرۆکەکەى کراوە بچێتە هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدر زیادى ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئایاری 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق وتى، "ئەو پارەیەى هەرێم دەیداتە بەغدا بەشێوەى مانگانەیە و پێویستە هەرێم پابەند بکرێت بەپێدانى".

 

وتیشى، "کێشەى ئێستاى نێوان هەردوو حکومەت متمانەیە و هیچ دەستپێشخەرییەک نییە لەو بارەیەوە، بۆ نمونە هەرێم دەستپێشخەرى نەکردووە بۆ رادەستکردنى داهاتەکانى تا بەغدا پارەکەى بۆ خەرج بکات".

 

زیادى باسى لەوەشکرد، کێشەیەکى دیکە قەرزەکانى سەر هەرێمە پێش ساڵى 2021، بۆ ئەوەش چاودێرى دارایی فیدراڵى راسپێردراوە لیژنە پێکبهێنێت بۆ چارەسەرى ئەو کێشەیە، بەڵام چارەسەرى ئەو کێشەیە ئاسان نییە، سەرۆکى چاودێرى دارایی وتویەتى رێگرى لێکراوە بچێتە هەرێم.

 

بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە پاکتاوکردنی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لای بانکە حکومییەکان و تایبەتەکانی هەرێم.

 

بەپێی یاساکە، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق خشتەیەکی قیست ئامادە دەکات بە شێوەیەکی مانگانە کە لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت و لەمساڵی داراییەوە دەستپێدەکات تاوەکو حەوت ساڵی داهاتوو.



لە ڕەشنوسەکەدا باسی بڕی ئەو قەرزە نەکراوە، بەڵام پێشتر بەرپرسانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لەدوای دەستپێکردنی قەیرانی دارایی و بڕینی موچە، ئەو پارەیەیان لە بانکی بازرگانی عێراقییەوە دەرهێناوە و خەرجیان کردووە.