گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم و بەغدا ’’ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌’’

2021.05.31 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا ’’ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌’’

ناس کورد-

ھە‌ردوو وە‌زارە‌تی دارایی فیدراڵی و ھە‌رێم لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا "ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ی ئایاری 2021، شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەست پێکردووە، لەم چوارچێوەیەشدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلى عەلاوی، وەزیرى دارایی عێراق کۆبوووە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە كە‌ خالد شوانی و عەبدولحەکیم خە‌سرە‌و ‌و سە‌میر ھە‌ورامی ئامادە‌ی بوون "گفتوگۆ کرا دەربارەى میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەى کەیاساى بودجە خستویەتییە سەرشانی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان. ھە‌ردوولاش ئامادە‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبە‌جێكردنی یاساكە‌."

 

دەشڵێت، "بڕیاریشە‌ كۆبوونە‌وەیە‌كی تر بكرێت سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی نە‌وت بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێكی ھاوبە‌ش لە‌بارە‌ی ئە‌و دۆسیە‌یە‌ش ئاڕاستە‌ی وە‌زارە‌تی دارایی عێراق بكرێت."

 

ئێوارە‌ی دوێنی یە‌كشە‌ممە‌ شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌‌نجومە‌نی وە‌زیران گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە‌‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی 2021.