گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکگرتوو سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.31 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی پارە لە پارتی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوان پارە لە حزبەکانی دەسەڵات وەرناگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتوو (دووشەممە 31ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو هەواڵەی کە تیایدا هاتووە یەکگرتووی ئیسلامی کورستان مانگانە پارە لە کەسانی حزبی دەسەڵات وەردەگرێت، ئێمە لە یەکگرتوو تایبەت بەو بەشەی خۆمان سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە هیچ بنەمایەکی راستی نییە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە داواکارین لە دەزگاکانی راگەیاندن بە وردبینانەتر زانیاری بڵاوبکەنەوە و پەنا نەبەنە بەر چەواشەکاری و درستکردنی هەواڵی بێ بنەما."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " یەکگرتوو مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر ئەم جۆرە هەواڵە هەڵبەستراوانە."