ناس کورد-
کەشناسێکى عێراقى پێشبینی دەکات، مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ کەشوهەوایەکى جیاوازترى لەساڵانى ڕابردوو هەبێت و دەڵێت، لەڕۆژى چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە تا هەینى کەشوهەوا فێنک دەبێت و پلەکانى گەرماش دادەبەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا، محمەد دوورى، کەشناسى عێراقى (دووشەممە 31ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، لە ڕۆژى چوارشەممە 2ی حوزەیرانەوە لە چەند ناوچەیەکى باکور و خۆرئاوا و ناوەڕاست پلەکانى گەرما دادەبەزن، ئەوەش بەهۆى هەڵکردنى بایەکى فێنک کە چەقەکەى تورکیا دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا نزمە پاڵەپەستۆیەک لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى دابەزینى پلەکانى گەرماوە بۆ ڕۆژى چوارشەممە مانگى حوزەیران تا ڕۆژى هەینى پلەکانى گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
ناوچەکانى باکور لەنێوان: 34 بۆ 38 پلە
ناوچەکانى باشور لەنێوان: 42 بۆ 48 پلە
ناوچەکانى خۆرئاواى وڵات لەنێوان 33 بۆ 39 پلە.
باسى لەوەش کردووە، کەشوهەوا ئاسایى دەبێت و هیچ شەپۆلێکى گەرما چاوەڕێ ناکرێت کە لەلایەن هەندێک دەزگاوە بڵاوکراوەتەوە.
ئەو کەشناسە باسى لەوەش کردووە، مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی ڕابردوو، بەهۆى نەبوونى کەشى تەم و شەپۆلەکانى گەرماوە کەشوهەوا و پلەکانی گەرمی زۆر بەرز نابن.