گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پاڵەوانى فیلمى (تەڕەزان) بە ڕوداوێک گیانى لەدەستدا 

2021.05.31 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
پاڵەوانى فیلمى (تەڕەزان) بە ڕوداوێک گیانى لەدەستدا 

ناس کورد- 

لەتەمەنیى 58 ساڵیدا و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بەهۆى ڕوداوى تێکشکانى فڕۆکەکەیەوە تەڕەزان، ئەستێرەى دیارى فیلم و هونەرى ئەمەریکى کۆچى دوایی کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکانى هەواڵ (31ى ئایارى 2021) بڵاویان کردەوە، جۆى لاراى ئەستێرەى دیارى هونەرى ئەمەریکى کە بە (تەڕەزان) بەناوبانگە بەهۆى ڕوداوى تێکشکانى فڕۆکەکەیەوە لەتەمەنى 58 ساڵى گیانى لەدەستدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ژمارەیەکى سەرنشینى ترى لەگەڵدا بووە لەوانە هاوسەرەکەى کە ناوى گۆین لارایە و تەمەنى 66 ساڵ و نوسەریش بووە و هەموو ئەوانیش گیانیانلەدەستداوە.

 

باس لەوەش کراوە، فڕۆکەکە لەنزیک دەریاچەى بێرسى برێست لەویلایەتى تێنسیى ئەمەریکا تێکشکاوە و تیمى فریاگوزارى خێراش هەوڵیانداوە سەرنشینەکانى ڕزگار بکەن بەڵام نەیانتوانیوە.

 

فڕۆکەکەى تەڕەزان لە فڕۆکەخانەى (سەمیرنا)ى نزیک ناشفێڵ دوێنێ شەممە بەرەو فلۆریدا فڕیووە و تا ئێستاش هۆکارى تێکشکانەکەى نازانرێت و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکەش دەستى پێکردووە.

 

تەڕەزان و گوین بۆ ماوەیەک عاشقى یەکتر بوون و ساڵى 2018 هاوسەرگیریان کردووە و تەڕەزان بەهۆى بەشدارى کردنى لەچەند فیلمێک بەتایبەت لەزنجیرەى تەلەفزیۆنى (تەڕەزان لەمانهاتن دا) لەساڵى 1989 هەر بەو بەناوەوە نازناوى لێنراوە و ناسراوە.