گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’140 بەندکراوی مادەکانی تیرۆر و مادە هۆشبەرەکان هێنرانە سلێمانی’’

2021.05.31 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’140 بەندکراوی مادەکانی تیرۆر و مادە هۆشبەرەکان هێنرانە سلێمانی’’

ناس کورد-

140 حوكمدراو لە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی كەركوكەوە بۆ گرتووخانەی سوسێ له‌ پارێزگای سلێمانی گوازرانه‌وه‌، كه‌ به‌ مادده‌كانی په‌یوه‌ست به‌ تیرۆر و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان حوكمدراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر هەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 31ی ئایاری 2021) بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 140 بەندكراو له‌ بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی كەركوكه‌وه‌ گوازراونه‌وە بۆ بەندیخانەی سوسێ-ی فیدراڵی لە پارێزگای سلێمانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بەندكراوانە تاوانباری تیرۆر و ماددەی هۆشبه‌رن و هۆكاری گواستنەوەیشیان قەرەباڵغی زیندانەكانی كەركوك و خراپی دۆخی ئەمنیی شارەكەیه‌".

 

بەندیخانەی فیدڕاڵی سوسێ لە ساڵی 2006 دامەزراوە و دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی دوکان و شاری سلێمانی و لەلایەن وەزارەتی دادی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.