گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

ئەنجامدانی کۆپا ئەمەریکا لە ئەرجەنتین هەڵوەشایەوە

2021.05.31 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامدانی کۆپا ئەمەریکا لە ئەرجەنتین هەڵوەشایەوە

ناس کورد-

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین مافی موانداریکردنی پاڵەوانێتیی کۆپا ئەمریکای ئەمساڵی لە ئەرجەنتین وەرگرتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکا (دووشەممە 31ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئارادایە کۆپا ئەمریکای ئەمساڵ لە وڵاتی ئەرجەنتین ناکرێت."

 

بڕیاربوو پاڵەوانێتییەکە بە هاوبەشی لە هەردوو وڵاتی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کۆڵۆمبیاوە، ئەو وڵاتە لە میوانداریکردنەکە کشایەوە، وڵاتی ئەرجەنتینیش ڕایگەیاند، دەتوانن تەنها میوانداری ئەو یارییانە بکەن کە بۆیان دانراوە، بۆیە مافی میواندارییەکە لە ئەرجەنتینیش وەرگیرایەوە.

 

لەئێستادا هەریەک لە ئەمەریکا و چیلی داوایان پێشکەشکردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە و یەکێتی تۆپی پێی ئەمەریکای لاتینیش دەڵێت، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یەکێک لەو بژاردانە دیاری دەکەن.