گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیکە لە ئاستێکی پێوانەیی

2021.05.31 - 08:14
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیکە لە ئاستێکی پێوانەیی

 ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و نزیکە لە گەیشتن بە ئاستێکی پێوانەیی لە چەند مانگی ڕابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 96 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نزیکەی %1 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 66 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەی زیاتر لە %0.65 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

 

ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوت نەیتوانیوە بەربەستی 70 دۆلار ببڕێت و بەردەوام لەنێوان 60 بۆ 68 دۆلاردا مامەڵەی پێوەکراوە.