کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەوتەى پەرلەمانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا، لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێکدەهێنێت. . شێروان دۆبردانی، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"لەم هەفتەیەدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات." . ئاماژەى بەوەش کرد، ئامانجی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێم، پیرۆزباییکردنە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکانیانەوە، هاوکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە. . ئەو پەرلەمانتارەى پارتى لە بەغدا، ئاماژەى بەوەکرد، بڕیارە لیژنەیەکی تایبەت و هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت، ناوچە دابڕێنراوەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. .