گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ کردنەوەى فڕۆکەخانەى کەرکوک داوایەک لە کازمى دەکرێت

2021.05.30 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ کردنەوەى فڕۆکەخانەى کەرکوک داوایەک لە کازمى دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشکى پارێزگاى کەرکوک، بانگهێشتى سەرۆک وەزیرانى عێڕاق دەکات بۆ کردنەوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەڵگەنامەیەک کە (30ى ئایارى 2021) وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى لیژنەى مافەکانى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشکى پارێزگاى کەرکوک، بانگهێشتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە بۆ کردنەوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى کەرکوک.

 

ساڵحى لە بانگهێشتەکەدا ئاماژەى بەوەداوە، داواکارین کاتێک دیارى بکەن بۆ کردنەوەى فڕۆکەخانەکە کە خەونى کەرکوکییەکان بووە، ئەوەش بۆ ئەوەى ببێتە دەستکەوتێکى مێژوویى لەکاتى فەرمانڕەوایى حکومەتەکەتان و بوونە یەکەم سەرۆک وەزیران کە ئەو خەونەى کەرکوکییەکان بەدی بهێنێت.