گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان هۆکارى دواکەوتنى ئامادەکردنى سیستمى نوێى موچە ئاشکرا دەکات

2021.05.30 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان هۆکارى دواکەوتنى ئامادەکردنى سیستمى نوێى موچە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق هۆکارەکانى دواکەوتنى ئامادەکردنى سیستمى نوێى موچە ئاشکرا دەکات و باس لەوەشدەکات، ئامادەکردنى پێویستى بە ڕەزامەندى پەرلەمان هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (30ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێڕاقییەى ڕاگەیاندووە، بابەتى ئامادەکردنى سیستمى نوێى موچەى حکومى سەرەتا پێویستى بە ڕەزامەندى پەرلەمان هەیە، ماوەیەکە قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت، بەڵام بە چەند هۆکارێک دواکەوتووە.

 

ڕونیشیکردەوە، گۆڕانى حکومەتەکان و ئاڵنکاریەکانى بارودۆخى ئابوریى و هەڵاوسان و کاریگەرییەکانى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار، سەرجەم ئەم بابەتانە کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئامادەنەکردنى سیستمى نوێى موچە.

 

پێشتریش ڕیاز سعودى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوە دابوو، گۆڕینى سیستمى موچە لەسەر تێپەڕاندنى یاساى نوێى خزمەتى مەدەنى بەندە، کە لەلایەکەوە جیاوازى نێوان وەزارەتەکان لەلایەکى ترەوە جیاوازى لەگەڵ پلەکانى سەرەوە کەمتر دەکاتەوە .